شارپرێس:
براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم، دەڵێت، کوشتنی عەلیرەزا تەنگسیر، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، وەک خاڵی وەرچەرخان لە کەمکردنەوەی هەڕەشە دەریاییەکانە.
براد کوپەر لەپەیامێکدا دەڵێت، تەنگسیر کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کردووە، ڕۆڵێکی سەرەکی لە سیاسەتە شەڕانگێزەکانی ئەو هێزەدا گێڕاوە.
دەشڵێت، لەو ماوەیەدا هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەو هەزاران دەریاوانی بازرگانییان هەراسان کردووە و هەڕەشەیان لێکردوون و سەدان کەشتیشیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی خۆکوژی بە ئامانج گرتووە.