شارپرێس:
له‌هه‌نگاوێكدا كه چاودێران به"یاریكردن به‌كاتی زیادكراو" ناوی ده‌به‌ن، كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراق بۆ جارى سێیه‌م مۆڵه‌تی نه‌كردنه ئامانجی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له‌به‌غدا درێژكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژ هیچ هێرشێك ناكه‌ینه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مریكیه‌كان‌و خودى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش له‌شارى به‌غدا".
ئه‌و بڕیاره‌ش كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی پێشوو دێت، جارێكی دیكه هه‌ناسه‌یه‌كی ساردی به‌به‌ر دۆخی شڵه‌ژاوی به‌غدادا هێنایه‌وه، به‌ڵام پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه، تا كه‌ی ئه‌م ئارامییه شه‌شه‌ڵانه به‌رده‌وامده‌بێت؟
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له‌كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه "ده‌رفه‌تی كۆتاییه" بۆ حكومه‌تی عێراق تا هه‌نگاوی كرداریی بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان بنێت.
ئه‌م مۆڵه‌تەش نه‌ك ته‌نها په‌یامێكه بۆ واشنتۆن، به‌ڵکو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسیشه بۆ دیپلۆماسییه‌تی به‌غدا كه له‌نێوان فشاری شه‌قام‌و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداریی‌و وپابه‌ندییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گیراوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌كۆڵانه‌كانی به‌غدا، هاوڵاتیان به‌ترس‌و دڵەڕاوكێوه سه‌یری ئه‌م یارییه‌ی مۆڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، چونكه پێیانوایه، هه‌ر درێژكردنه‌وه‌یه‌كی مۆڵه‌ت، وه‌ك هێمنییه‌كی پێش زریان دێته به‌چاو.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، بازاڕه‌كان سست بون‌و چاوه‌كان هه‌موی له‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزن؛ ئایا ئه‌م مۆڵه‌ته ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێ، یان ته‌نها دواخستنی ئه‌و ساته‌وخته‌یه كه تیایدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان جێگه‌ی گفتوگۆكان ده‌گرنه‌وه؟
عێراق ئێستا له‌نێوان سێیه‌م مۆڵه‌ت‌و دواین مۆڵه‌تدا وه‌ستاوه، هه‌مولایه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ببینن ئایا ئه‌م پێنج ڕۆژه ده‌بنه كلیلی چاره‌سه‌ر، یان ته‌نها ژماردنی پێچه‌وانه‌ن بۆ قۆناغێكی توند‌وتیژتر.
درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حزبوڵڵاى عێراقه‌وه، دواى ڕاگه‌یه‌نراوێكى شانه‌ى ئه‌منیى عێراق دێت كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كى نوێیان بۆ پارێزگاریكردن له‌عێراق نوسیوه‌و جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌عێراق‌و پاراستنى له‌هه‌ر هێرشێك.
