شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی هێزی ئاسمانی هێرشییان کردووەتە سەر چەندین ئامانج.
لە بەیاننامەیەکی سوپادا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ لێدانی تواناکانی بەرهەمهێنانی سەربازی ئێران بووە. شوێنێکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی جۆرەها چەک و دامەزراوەیەک بۆ بەرهەمهێنانی تەقەمەنی کە لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بەکاردەهێنرێت، کرانە ئامانج لەگەڵ شوێنێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران کە تایبەتە بە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی تەقەمەنی پێشکەوتوو، هەروەها دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی پێکهاتەکانی سیستەمی بالیستی و دژە مووشەک.
سوپای ئیسرائیل ڕونیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ پەکخستنی تواناکانی ڕێژیمی ئێرانە لە دوو ڕێڕەوی هاوتەریبدا: بەرنامەی چەکی ئەتۆمی و پەرەپێدانی مووشەکی دوور مەودا.