ڕونکردنەوە لەبارەی پەکخستنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دەدرێت

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵی پەکخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن، دورن لە راستییەوەو ئێران بەهیچ جۆرێک دەستوەردان لەو پرسە ناکات.


سەرچاوەیەکی باڵا لەناو حکومەتی ئێرانەوە باسی لەوەکردوە،" لایەنی ئێرا بە ڕونی ئاماژەی بەوەی بەوەکردوە کە عێراقییەکان لەپرسی پێکهێنانی حکومەتدا خۆیان خاوەن بڕیارن، ئێران نە ئێستا و نە لە داهاتوش بەهیچ جۆرێک دەستوەردان لە هەڵبژاردنی کاندیدێک، یاخود دیاریکردنی رێڕەوی سیاسی ناکات ".

ئەوەشیخستەڕوو، عێراق بڕیارەکانی عێراقی دەبێت و شایستە دەستورییەکانی بەبێ هیچ دەستوەردان و راسپاردەی لایەنێکی دیکەوە یەکلایی دەکرێتەوە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە پێنج مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوەو تاکو ئێستا تەنها دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراون، لەکاتێکدا هێشتا پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلانەبوەتەوە.