شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 24 کاتژمێری ڕابردوی هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی
سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەو ماوەیەدا چوار جار هێرش کراوەتەسەر
سلێمانیو کۆیە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" کاتژمێر 11:55ی شەوی شەممە، 28ى 3ى 2026 دوو هێرشی درۆنی
کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران و کاتژمێر 2:00ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، هێرشێکی دیکە
بۆ سەر کۆیە ئەنجامدرایەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ڕۆژى یەکشەممە 29ى 3ى 2026، کاتژمێر 12:05 خولەکی نیوەڕۆ
هێرشێکی درۆنی کرایەسەر گوندی زڕگوێز ".
دەزگای ئاسایشی هەرێم
وتیشی،" هێرشەکان هیچ زيانێکی گيانیان لەدەرئەنجامی هێرشەکان نەبوە ".