بەفەرمی خوێندن کرا بە ئۆنڵاین

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت


فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.