وەزارەتی پەروەردە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە، پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.


وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦  وە ، بە شێوەی ئامادەبوون،  لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت ".

لەبارەی شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانە حکومییەکان، وەزارەتی پەروەردە رونیکردەوە، بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەردەگرن ، یان سود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە.

ئەوەشیخستەڕوو، وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە .
لەبارەی قوتابخانە ناحکومیەکان، باس لەوەکراوە، سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین  بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

لەکۆتاییشدا دەڵێت،" دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان،  لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان  دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت  ".