کۆشکی سپی وردەکاری لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئێران لە دانوستانە تایبەتەکاندا بە بەشێک لە خاڵە ئەمریکییەکان "ڕازی بووە".

 

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت پێش وادەی ٦ی نیسان بگەنە ڕێککەوتن.

 

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بەرەوپێشچوونێکی باش هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئێرانیانەی کە دانوستانیان لەگەڵ دەکەین، لە پشت پەردەوە میانڕەوتر دەردەکەون لە چاو سەرکردەکانی پێشوو کە چیتر لە دەسەڵاتدا نین و هەموو شتێک کە ئێران دەیڵێت لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا تاقی دەکەینەوە".

لێڤیت پێشنیاری کرد کە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران چوار بۆ شەش هەفتە بخایەنێت و ئەگەر ئێرانییەکان دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتن ڕەت بکەنەوە، ئەوا سوپای ئەمریکا ئامادەیە بۆ هەموو بژاردە بەردەستەکان.

دەشڵێت ئەگەر ئێرانییەکان ئەم دەرفەتە زێڕینە ڕەتبکەنەوە، ئەوا گەورەترین دەسەڵاتی سەربازی لە جیهاندا ئامادەیە بۆ هەموو بژاردەیەکی بەردەست.