مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکیان ئەنجامدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 157 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، گفتوگۆمان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لەو پەیوەندییەدا بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

هەروەها جەختکرا لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.هەروەها  پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.