ترەمپ هەفتەیەكی یەكلاكەرەوەی ڕاگەیاندو ناوی هاوبەشە ئێرانییەكەی دركاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە تاران و دەڵێت،  ئەگەر تاران بەپەلە رێککەوتن نەکات، هەموو ژێرخانەکانی وزەی ئەو وڵاتە بەتەواوی لەناودەبەن و دەشڵێت،" چاوەڕێی هەڵوێستی هاوبەشمان محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکەين تا ئەو كاتیش جەنگەكە یەكلاكەرەوە دەبێت".

 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر حەیفا و کوێت وتی، "بەمنزیکانە دەبینن."

ترەمپ ئاماژەی بەگفتوگۆ لەگەڵ ئێران کرد و وتی، چاوەڕێی هەڵوێستی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئامادەیە کار لەگەڵ ئەمریکییەکان بکات یان نا هەفتەیەکی دیکە ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە و تا ئەو كاتیش جەنگەكە یەكلاكەرەوە دەبێت."

سەرۆکی ئەمریکا باس لەگۆڕانکاریی ریشەیی لەناو تاران دەکات و دەڵێت، "گۆڕانکاریی تەواوی رژێم ڕویداوە، چونکە رژێمەکانی ڕابردوو نەماون و ئێستا لەگەڵ کۆمەڵە خەڵکێکی تەواو نوێدا مامەڵە دەکەین، ترەمپ جەختيشی کردەوە کە ئەم دەستە نوێیە تاوەکو ئێستا زۆر ژیرتر بون.
 
رۆژی 28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بەموشەک و درۆن وەڵامیدانەوە. وەکو بەشێک لەوەڵامەکەی، ئێران هێرشیکردە سەر وڵاتانی کەنداو و تەنگەی هورمزیشی لەدەم رۆڕژی جەنگەکەوە داخستووە، ئەمەش وایکردوە نرخی بەنزین لەئەمریکا بگاتە بەرزترین ئاست لەدوای ساڵی 2022 و ماڕەزایی گشتی ئەمركییەكانی لێكەوتۆتەوە.