شارپرێس:
لەپێشهاتێکی مەترسیداردا کە هەڕەشە لەئاسایشی وزەی جیهانی‌و ئابوریی عێراق دەکات، گەروی هورمز بوە گۆڕەپانی هێرشێکی سەربازیی توند، ماڵپەڕی (تانکەر تراکەرز)ی جیهانی کە تایبەتمەندە بەچاودێریکردنی جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان ئاشكرایكرد، سوپای ئێران هێرشیکردوەتەسەر کەشتییەکی زەبەلاحی هیندی کە بڕێکی زەبەلاح لەنەوتی عێراقی گواستوەتەوە.
کەشتییە هیندییەکە کە ئاڵای وڵاتەکەی لەسەر شەکاوەتەوە، لەکاتی تێپەڕبونی بەگەروی هورمزدا لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج‌و به‌چڕیى ته‌قه‌ى لێكراوه.
به‌گوێره‌ى سەرچاوەکان، کەشتییەکە تەنها ئامانجێکی دەریایی نەبوە، بەڵکو دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتبوو، ئه‌گه‌رچى باس له‌تەقاندنه‌وه‌ى کەشتییەکەو لەدەستدانی ئەو بڕە زۆرەی نەوتى عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتڕاستنه‌كردوه‌ته‌وه.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتونەتە لوتکەو تره‌مپیش تاوه‌كو چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى دیاریكردوه بۆ ڕێكه‌وتن، ئه‌گه‌رنا هێرش ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
گەرووی هورمز کە شاخوێنەری گواستنەوەی نەوتی جیهانە، جارێکی دیکە بوەوە بەشوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان، تەقاندنەوەی کەشتییەک کە نەوتی عێراقی پێبێت، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی کە ئیتر هەناردەی نەوتی عێراق لەژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆدایە.
ته‌قه‌كردن له‌نه‌وتى عێراق له‌لایه‌ن ئێران‌و ڕێگه‌نه‌دان به‌تێپه‌ڕبونى له‌گه‌روى هومزه‌وه به‌ره‌و بازاڕه‌كانى جیهان، تەنها زیانێکی مادی نییە، بەڵکو لێدانە لەمتمانەی کڕیارانی نەوتی عێراق لەبازاڕە جیهانییەکاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه چاوەڕواندەکرێت ئەم ڕوداوە لەچەند کاتژمێری داهاتودا بازاڕەکانی جیهان بهەژێنێت‌و نرخی نەوت بەشێوەیەکی خێرا بەرزبکاتەوە.
ده‌وترێت، هێرشکردنەسەر کەشتییەک کە ئاڵای هیندستانی لەسەربێت‌و نەوتی عێراقی تێدابێت، سێگۆشەیەکی ئاڵۆزی کێشە لەنێوان تاران، بەغداو نیودەلهی دروستدەکات.
تائێستا حکومەتی عێراق بەفەرمی هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر قەبارەی زیانەکان‌و خودى ڕوداوه‌كه‌و هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەم هێرشەی ئێران ڕانەگەیاندوە، بەڵام چاودێران پێیانوایە، ئەمە خاڵی وەرچەرخانێکی مەترسیدارە لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
