توركیا سیستمێكی نوێی بەرگريی نمایشدەكات

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ئاسەلسانی تورکی، سیستەمێکی نوێی بەرگریی دژە درۆنی نمایشیکرد. 
 
سیستەمەکە بە ناوی "کۆرکوت 100 – 25 ئێس بی"یە، بۆ بەرەنگاربونەوەی درۆنی بچوکە  کە یەکێک لەهەڕەشە ترسناکەکان لەگۆڕەپانی جەنگی مۆدێرندا.
 
سیستەمەکە، بەژیریی دەستکرد پاڵپشتیکراوە فیشەکی جۆری ئەتۆم-25 بەکاردەهێنێت. بە پێچەوانەی تەقەمەنییە ئاساییەکان، پێویستی بەلێدانی ڕاستەوخۆ نابێت، ئەو جۆرە فیشەکە لە کاتی تەقینەوەی لە نزیک ئامانجەکە، دەبێتە چەند پارچەیەک و توانای پێکانی ئامانجەکەی زیاترە. بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە، ئەو جۆرە فیشەکە کاریگەری زیاترە و تێچووی دروستکردنیشی کەمترە. 
 
سیستەمەکە دەتواندرێت لەدورەوە کۆنترۆڵ بکرێت، لەڕوی چالاککردن، ئاراستەکردن و بەرپەرچدانەوە.  کۆمپانیاکە ڕایگەیاند سیستەمەکە دەتوانێت لەیەک کاتدا بەرپەرچی چەند ئامانجێک بداتەوە، بە ئەنجامێکی باشترو تێچوێکی کەمتر.
 
ئاسەلسان ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی سیستەمەکە سەرکەوتویی کۆتایی هاتوەو بریار وایە بەم زوانە بخریتە پاڵ سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای تورکیا.
 
کۆمپانیای ئاسەلسان گەورەترین کۆمپانیای ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای بەرگریی تورکیایە.