شێروان شێروانی لەپەیامێکی دەنگیدا داوا دەکات هەموان هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەبن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێروان شێروانی لەدەیەم ڕۆژی مانگرتنیدا لەپەیامێكی دەنگیدا داوای پشتگیری لەهەموان دەكات و دەڵێت،" پشتیوانم بن و هەڵوێستان هەبێت".

 
شێروان شێروانی، یەكێك لەزیندانیانی بادینان، لەدەیەم ڕۆژی مانگرتنیدا لەزیندانەوە تۆمارێكی دەنگی بڵاودەكاتەوەو دەڵێت،" دۆزی من تەنیا بابەتێكی كەسی نیە، بەڵكو پەیوەندی بەئازادی ڕادەبڕین و ڕۆژنامەگەری و ئازادی كۆمەڵگەیەكەوە هەیە".

 

داواش دەكات پشتگیری بكەن و دەڵێت،" خەباتی ئازادی پێویستی بەتێكۆشانەو ئەو تێكۆشانەش پێویستی بەمانەوەی من و دەنگی ئێوەو هەڵوێستانە تا ڕوحێك بدات بەكۆمەڵگەیەكی زیندوو".

 

شێروان شێروانی جەختیش دەكاتەوە كە هەڵویستەكان بەنوسین یان پۆستێك گرنگەو دەبێتە فشارێكی گەورە لەسەر دەسەڵات.