ئێران ڕێگەی بە تێپەڕینی نەوتی سعودییە داوە بەڵام ڕێگەی بە عێراق نەداوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2370 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە پێشهاتێکی جیاوازدا ئێران مانگی ڕابردوو ڕێگەی بە شەش کەشتی نەوتی سعودییە داوە بە گەرووی هورمز دا تێپەڕ ببێت، بەڵام ڕێگەی بە عێراق نەداوە.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی لە نوسینێکدا دەڵێت، مانگی نیسان هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری کوردستانەوە لەنێوان 160 بۆ 200 هەزار بەرمیک نەوت بووە، بەشێکی کەمیشی لەڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە هەناردە کردوە.

بەوتەی مەرسومی، لەبەرامبەردا سعودییە مانگی ڕابردوو چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لە بەندەری یەنبوعەوە هەناردەکردووە، بەڵام شەش کەشتی نەوتی لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە تێپەڕاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێران لەجەنگەکەی لەگەڵ ئەمریکادا، ڕەزامەندی بۆ عێراق دەرکرد کە نەوتەکەی لە هورمزەوە تێپەڕێت، بەڵام بە کردار ڕێگربوو لە تێپەڕینی کەشتییە عێراقیەکان.