ئێران هەوڵێكی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ دوبەرەكی لەناوخۆیی وڵاتەكەی ئاشكرادەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دادی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکاو ئیسرائیل هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ نانەوەی فیتنەو دوبەرەکی لەناوخۆی وڵاتدا.


ئەمین حوسێن ڕەحیمی، وەزیری دادی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"ئەمریکاو ئیسرائیل بەهەموو هێزو توانای خۆیەوە هاتە ناو مەیدانی جەنگەکەوە بەڵام توشی شکست بوو، بۆیە لەئێستادا دەیەوێت لێکترازان لەناو پێکهاتەی کۆمەڵگەدا دروست بکات.

جەختیشی کردەوە، بڕیارە چارەنوسسازەکانی تایبەت بەجەنگ یان دانوستان تەنیا لەناو دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا دەدرێن، هەروەها لەسەروی هەمویانەوە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەو بەڕەزامەندیی ڕێبەری باڵا ئەنجام دەدرێت.

وەزیری دادی ئێران هۆشدارییدا، ئەم قۆناغە پێویستی بەهۆشیارییەکی زۆر هەیە، بەتایبەت لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە، بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری ببنەوە، وتیشی،"پابەندبون بەسیستەمی بڕیاردانی دەوڵەت، تاکە گەرەنتییە بۆ پاراستنی ئاسایش و مافەکانی گەلی ئێران".