شارپرێس:
بهگوێرهى هۆشدارییەکانی دەستەی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی عێراق، لەڕۆژی دوشەممەى ئهم ههفتهیهوه، عێراق بهگشتیى دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکو چالاکبونی بایەکی توند کە تەپوتۆزو خۆڵبارین لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
ئهوهش ئاشكراكراوه، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بەجۆرێک لەهەندێک ناوچەدا نێوان (8 بۆ 10) پلەی سیلیزى لەتێکڕای ئاسایی خۆیان کەمتر دەبنەوە، لەکاتەکانی ڕۆژدا کەشەکە مامناوەند دەبێت، بەڵام شەوانو بەرەبەیانان فێنکییەکەی بەرەو ساردى دەچێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەئێوارەی یەکشەممەوە بایەکی بەهێز چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی دروستبونی شەپۆلی خۆڵبارین بەچڕیی جیاواز، بەتایبەت لەناوچەکانی ناوەڕاستو ڕۆژئاوای عێراق.
بۆ نەخۆشانی کۆئەندامی هەناسە دەستەی کەشناسی داوادەکات، ڕێکاری پێویست بگرنەبەرو خۆیان لەتۆزو خۆڵ بپارێزن، هۆشداریش بۆ ئەوکەسانەی ڕێگاکانی دەرەوە بەکاردەهێنن، چونکە بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین بهشێوهیهكى بهرچاو کەمدەبێتەوە، ئاگاداری گۆڕانی کتوپڕی پلەی گەرمابن لەشەواندا، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانو بیابانەکان.
ئەم شەپۆلە لەڕۆژی دوشەممەوە لەناوچەکانی ناوەڕاستو باکور دەستپێدەکاتو ڕۆژی سێشەممە دەگاتە پارێزگاکانی باشورو تا کۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت.
