شارپرێس:
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، هۆشداریی توند دەداتە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمو داوایان لێدەکات پەلە نەکەن لەپشتگیریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ڕاسپێردراوی عێراق.
لهپهیامێكدا محەمەدی حاجی مەحمود داوا لەپارتیو یەکێتی دەکات نەکەونە ناو داوی "پیرۆزباییو کۆبونەوە پرۆتۆکۆڵییەکان"، ئهو پێیوایە، پێش گەرەنتیی مافەکانی هەرێم، هەر پشتیوانییەک بۆ عەلی زەیدی، دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی سەردەمی سودانیو حکومەتەکانی پێشوە.
وهكو دهڵێت، "مەرجی پشتگیریی، سەرەتا ڕێککەوتنی ڕونو جێبەجێکردنی مافەکان، ئینجا پیرۆزبایی، چونكه پێموایه پێدانی متمانە پێش ڕێککەوتن، هەڵەیەکی سیاسیی کوشندەیە".
بۆچونیشى وایه، "چالاککردنەوەی پەرلەمان بەتەنها هیچ ناگۆڕێت؛ چونکە هاوکێشەکان وەک خۆیاننو پشکەکان لەنێوان پارتیو یەکێتیدا دابەشکراون، سەبارەت بەململانێی ئێرانو ئیسرائیلیش، ئێران بەهێزتر لەوەى دەرکەوتو کە چاوەڕواندەکرا، پێویستە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێتو خۆی لەو ئاگرە بەدوربگرێت".
ئەم هۆشدارییانەی محەمەدی حاجی مەحمود لەکاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ شەممە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، بەیاوەری وهفدێكى باڵاى چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازی لێکراو بڕیارە زنجیرەیەک کۆبونەوەی چارەنوسساز لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانیو نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەنجامبدات.
