عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی وزە ڕێكاری بەپەلەی گرتەبەر

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی عێراق ڕێکاری بەپەلە دەگرێتەبەر بۆ گەرەنتی کردنی پێداویستییەکانی سوتەمەنی و نەوتی خاو تا بتوانێت لەئەگەری داخستنی بەردەوامی گەروی هورمزدا ڕوبەڕوی قەیرانی وزەی وڵاتەكەی ببێتەوە.

 
بۆ ئەو مەبەستەش، عێراق وادەی دوو مانگی دیاری کردوە بۆ کۆمپانیاکانی نەوتی جیهانی، تاوەکو پێشنیازو گرێبەستەکانیان پێشکەش بکەن بۆ گەڕاندنەوە و دابینکردنی نەوتی خاوی هاوردەکراو.

عێراق دەیەوێت لەڕێگەی ئەم گرێبەستانەوە، جێگرەوەی خێرا بۆ ئەو کورتهێنانە بدۆزێتەوە کە هەڕەشە لەکەرتی وزەو کارەبای ناوخۆیی دەکات.