شارپرێس:
لەدوای کشانەوەی ناوە قورسەکان، عەلی زەیدی بەکلیلێکی نوێوە دەیەوێت دەرگای بەستەڵەکی سیاسیی لەعێراق بکاتەوە، بەکابینەیەکی 22 وەزیرییەوە کە پشکی شێر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگییە، زەیدی هەفتەی داهاتوو دەچێتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەی حکومەتەکەی لەدایک بێت.
له‌وباره‌یه‌وه محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری فراکسیۆنهكهى سودانى ڕایگەیاند، عەلی زەیدی كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردوەتەوە کە ڕۆژی 9ی ئەم مانگە کابینە وەزارییەکەی بۆ دەنگدان پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
به‌وته‌ى شه‌مه‌رى، گرنگترین زانیارییەکانی پەیوەست بەحکومەتە نوێیەکە بریتین له‌وه‌ى، حکومەتی داهاتوو لە 22 وەزارەت پێکدێت، 12 وەزارەت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی (شیعە)و شه‌ش وەزارەت بۆ لایەنە سوننەکان‌و چوار وەزارەت بۆ پارتە کوردییەکان دەبێت، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانیش (2 وه‌زاره‌ت بۆ پارتى‌و دوو وه‌زاره‌تیش بۆ یه‌كێتیى ده‌بێت".
سه‌باره‌ت بهوەزارەتە گەورەو سیادییه‌كانیش، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى وتویهتى، "وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پارتی تەقەدوم (محەمەد حەلبوسی)و وەزارەتی بەرگریش بۆ هاوپەیمانی عەزم (موسەنا سامەڕائی) دەبێت".
ئه‌وه‌ش زانراوه، بڕیاروایه، زەیدی لەگەڵ سەرکردە سوننەکان، بەتایبەت حەلبوسی، کۆببێتەوە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو وەزارەتانەی کە هێشتا کێشەیان لەسەرە.
ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن کە هەفتەی ڕابردوو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندیدکردنی عەلی زەیدی ڕێککەوتن، ئەمەش دوای کشانەوەی محەمەد شیاع سودانی‌و نوری مالیکی لەکێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.
