له‌هورمز سوپاى پاسداران ده‌ستى به‌هێرشكردن كرد

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سوپای پاسداران بەدوو درۆن هێرشیکردوه‌ته‌سەر کەشتییەکی ئیماراتی لەکاتی تێپەڕبونی لەگەروی هورمز.


وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشكردنە سەر كەشتیە نەوتهەڵگرەكان دەكەین و بەکردەوە تیرۆریستی هەژماركرا، دەشڵێت،" ئەم دەستدرێژییە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای بڕیاری ژمارە 2817ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، کە جەخت لەسەر ئازادیی گەشتی دەریایی و ڕەتکردنەوەی بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و پەکخستنی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە".

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، كەبەئامانجگرتنی کەشتیگەلی بازرگانی و بەکارهێنانی گەروی هورمز وەک ئامرازێکی گوشار یان سەپاندنی سەرانەی ئابوری" بەکردەوەی چەتەیی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەژمار دەکرێت".

جەختتیشكراوەتەوە، كە ئەم جۆرە ڕەفتارانە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکەو گەلانی دەوروبەری و ئاسایشی وزە لەسەر ئاستی جیهان.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا، دەوڵەتی ئیمارات داوای لەئێران کرد کە دەستبەجێ ئەم "هێرشە ناپاکانە ڕابگرێت و پابەندبێت بە وەستاندنی هەموو کارە دوژمنکارییەکان. پێویستە گەروی هورمز بەشێوەیەکی تەواو و بێ مەرج بەڕوی هاتوچۆدا کراوە بێت، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەو جێگیربونی ئابوری و بازرگانی جیهانی.