شارپرێس:
ماڵپەڕێكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، كە بەرپرسانی ئەمریكا لەهەموو كات زیاتر نزیكن لەڕێككەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی لەهەموو کاتێک زیاتر نزیکە لەگەیشتن بەلێکگەیشتن لەگەڵ ئێران.
ماڵپەەكە لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، كە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی یەک لاپەڕەیی ئامادە کراوە، وەک نەخشەڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەگرژییەکان و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دیپلۆماسی دادەنرێت.
ئەم لێکگەیشتنە لە 14 خاڵی سەرەکی و ستراتیژی پێکهاتوە، کە دیارترینیان بریتین لەهەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، ئازادکردنی دارایی و سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران لەدەرەوە، هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران لەماوەی تەنیا 30 رۆژدا، رێککەوتن لەسەر پرسی تێپەڕبونی کەشتییەکان لەگەروی هورمز.