شارپرێس:
ئەمڕۆ، عەلی زەیدی كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینهى نوێى حكومهتى عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن پیت هیگسس، وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشت.
لهڕاگهیهنراوێكى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراقدا هاتوه، لەدەستپێکی پەیوەندییەکەدا، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی زەیدیی کردوه بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوه لەئەرکە نوێیەکەیدا.
ئهوهش هاتوه، هەردولا لەمیانی وتووێژەکەیاندا تیشکیانخستەسەر پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان بەغداو واشنتۆن لەبوارە جیاجیاکانداو جەختیش لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاریکارییە ئەمنییەکان کراوهتهوه، بەتایبەت ئەو خاڵانەی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتدا جێگیرکراون.
تەوەرێکی دیكهى گفتوگۆکە تایبەتبوه بەبەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەوبارەیەوە، هەردولا هاوڕابون لەسەر کاراکردنەوەی زیاتری پرۆسەکانی مەشقو ڕاهێنان، بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەسازییو توانای سەربازیی هێزە نیشتمانییەکان.
لەکۆتایی پەیوەندییەکەدا، جەخت لەسەر سروشتی تایبەتیو ستراتیژیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراقو ئهمریكا کرایەوە بەجۆرێک کە خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلو سەقامگیریی ناوچەکە بکات.
