حاڵەتێكی تای خوێنبەربون لەكەركوك تۆماردەكرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاندوە کە حاڵەتێکی گوماناوی نەخۆشی تای خوێنبەربون لەپارێزگاکەدا تۆمار کراوە.

تەندروستی کەرکوک ئاماژە بەتۆمارکردنی حاڵەتێکی گوماناوی نەخۆشی تای خوێنبەربون دەکات، کە تیایدا ژنێکی تەمەن 43 ساڵ لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایەو کەرەنتین کراوەو لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە بەهۆی ناجێگیربونی دۆخی تەندروستییەکەی و بونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

پشکنینەکانی بۆ بەغدا نێردراوەو چاوەڕێی ئەنجامە کۆتاییەکان دەکرێت.