شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر تەرمی
یەکێکی دیکە لەقوربانییانی روداوی ژێرئاوکەوتنی ئۆتۆمبێلی خێزانەکەی گەلی عەلی بەگ
دۆزرایەوە.
پەیامنێری شارپرێس
لەهەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی 11 رۆژ لەمەوبەر ئۆتۆمبێلی
خێزانێک کەوتە ناو ئاوی گەلی عەلی بەگ کە دایکێک و باوکێک و سێ منداڵی تێدابوو،
ئەمڕۆ تەرمی دوەم منداڵی ڕوداوەکە بەناوی مینا
عیسا دۆزرایەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، تاکو ئێستا تەرمی سێیەم منداڵی ڕوداوەکە
نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.