ئاگری شەڕ دەگاتە ئەمریکا.. وڵاتێکی دیکە خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ئەمریکا ئامادە دەکات

جیهان

40 خولەک پێش ئێستا‌ 2644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگیرییەکان، کوبا زیاتر لە 300 درۆنی لەروسیا و ئێرانەوە دەستکەوتوە و بەنیازە بۆ هێرشکردنەسەر خاکی ئەمریکا بەکاریان بهێنێت.


ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە،" کوبا لە ساڵی 2023وە دەستی بە کۆکردنەوەی درۆن کردوەو لەئێستادا زیاتر لە 300 درۆنی هەیە، کە لەپلانیدایە هێرش بکاتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکی لە کەنداوی گوانتانامۆ و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا، تەنانەت ئەگەر هەیە ‌هێرش بکرێتەسەر ناوچەی (کی وێست)یش لە ویلایەتی فلۆریدا، کە تەنها 90 مایڵ لە باکوری هاڤاناوە دورە".

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە باسی لەوەشکردوە،" دەکرێت ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەو زانیارییە هەواڵگیرییانە وەک بیانویەک بۆ هێرشکردنەسەر کوبا بەکاربهێنێت، جگە لەوەش بونی راوێژکارانی سەربازی ئێرانی لە هاڤانا مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر ئەمریکا".