شارپرێس:
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ئەنجامداو پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لێکرد، هاوكات مهرجهكانى خۆیشى بۆ پاڵپشتى لهكابینهكهى ڕاگهیاند.
بهگوێرهى بەیاننامەیهكى نوسینگەی سەدر، سەدر داوای لەزەیدیی کردوە بەتوندی پارێزگاری لەسەروەریی خاکی عێراق بکات.
ههروهك سهدر جەختیکردوەتەوە، دەبێت حکومەت واقیعی خزمەتگوزاری بگۆڕێتو پێداویستییەکانی خەڵک دابینبکاتو داواشیکردوە، حکومەت بەههموو توانایهوه ڕوبەڕوی گەندەڵکاران ببێتەوەو سەروەتو سامانی وڵات بپارێزێت.
ئەم پەیوەندییەی سەدر دوای ئەوەدێت، پێنجشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق متمانەی بەکابینەکەی زەیدیی بەخشیى کە تێیدا 14 وەزیر دەنگیان پێدراوەو نۆ وەزارەتەکەی دیكهش بەهۆی ناکۆکی سیاسییو هۆشدارییەکانی ئەمریکاوه بۆ کاتێکی دیكه دواخراون.