شارپرێس:
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکاو ڕایدەگەیەنێت، "هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر خاکی ئێران، وەڵامێکی وێرانکەرو گه‌رده‌لول ئاسامان دەبێت".
سەردار ئەبولفەزل شکارچی
جەختی لەوەکردوهتهوه، ئەگەر دەستدرێژییەکان بۆسەر ئێران دوبارەببنەوە، ئەوا هەموو مۆڵگەو بەرژەوەندییەکانی سوپای ئەمریکا لەناوچەکەدا ڕوبەڕوی سیناریۆی نوێ دەبنەوە.
ئه‌وه‌شى وت، "وەڵامەکانمان بەشێوازێکی هێرشبەرانە، کتوپڕو گەردەلول ئاسا دەبن کە سوپای ئەمریکا پێشبینی ناکات".
ئەم هەڕەشانەی تاران لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتونەتە لوتکەو هەردولا هێزەکانیان لەحاڵەتی ئامادەباشی باڵادایە.
میدیاى ئیسرائیل-یش ده‌ڵێت، هه‌فته‌ى داهاتوو هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و بڕیاره ئه‌مجاره ژماره‌یه‌ك له‌یه‌كه پڕچهكو ڕاهێنراوهكانى ئه‌و دوو وڵاته بچنه ناوخاكى ئێرانه‌وه.