دارایی عێراق لەبارەی دابەشكردنی موچە لەپێش جەژندا بڕیاریدا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانی پشوی کۆتایی هەفتە بکرێتە دەوام، بەمەبەستی خێراکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێش هاتنی جەژنی قوربان.

 
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق،فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق فەرمانی بەفەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتەکەی کردوە، ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو دەوام ڕانەگرن و بەردەوام بن لەکارەکانیان.
 
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی بەمەبەستی تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانە، بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربان سەرجەمیان موچەکانیان وەربگرن.

هاوكات ئەمڕۆ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند،" لەم ڕۆژنەدا لیستی موچەو تەرازوی پێداچونەوە رەوانەی بەغدا دەكەین، بۆ ناردنی داهاتیش، هێشتا کاتمان ماوە بۆ کۆتایی مانگ تا بزانین داهاتمان چەندەو چەند دەنێرین بۆ بەغدا".
 
ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم لەپێش جەژندا، دەبێت حكومەتی هەرێم لیستی موچە و تەرازوی پێداچونەوە، داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، كەتائێستا هیچ كام لەو پابەندیانەی جێبەجێنەكردوە.

بەپەلە