شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی روسیا
نێردە دیپلۆماسییەکان لە شاری کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئاگاداردەکاتەوە کە
بەزوترین کات شارەکە جێبهێڵن و هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی فراوان بۆ سەر شارەکە
دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەئایندەیەکی نزیکدا هێرش دەکەنە سەر
ناەوەندەکانی بڕیار لە کێیڤ و شوێنی فەرماندە سەربازییەکان لەو شارە دەکەنە ئامانج
".
هاوکات، وەزارەتی
دەرەوەی روسیا داوای لە نێردە دیپلۆماسییەکان و کەسانی بیانی کرد دەستبەجێ شاری
کێیڤ جێبهێڵن، هەروەها داوا لە خەڵکی شارەکە دەکەن لە دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان
دور بکەونەوە.