شارپرێس:
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ کەشو مەرجەکانی بۆ پاراستنی گەلی ئەمریکاو جیهان لەهەڕەشەی دەستڕاگەیشتنی ئێران بەچەکی ئەتۆمی فەراهەمکردوە.
پیت هیگسێس وهزیرى بهرگریى ئهمریكا لهكۆبونهوهى ئێوارهى ئهمڕۆى كابینهكهى ترهمپ قسهیكردو وتى، "ئابوریی ئێران لەئێستادا زیانی زۆر قورسو گەورە بەردەکەوێت".
جەختیشیکردەوە، "هەر ئەم داڕمانە ئابورییە بوەتە هۆی ئەوەی تاران ناچاربێت لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت".
لەکۆتایی قسهكانیدا وەزیری بەرگری ئەمریکا ئهوهشى وت، "واشنتۆن بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی، لەحاڵەتێکدا ئەگەر بەتەواوی گرەنتی ئەوەنەکرێت کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی".