عەسائیبی ئەهلی حەق: هیچ پاساوێک بۆ بوونی چەک لەدەرەوەی دەوڵەتدا نییە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:
عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی و فراکسیۆنی سادقونی باڵی سیاسیی ئەو هیزە، دووپاتیان کردۆتەوە کە بڕوایان بە فەرمانرەوایی دەوڵەت و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا هەیە و نەیاری بوونی هەر چەکێکی بێسەروبەرن.

 

 خالید ساعدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی سادقون ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەکەیان جەخت لەسەر بانگەوازەکەی خەزعەلی دەکاتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە، ئەمەش بە هەنگاوێکی نیشتمانیی دەزانێت بۆ بڕینی دەستی لایەنە دەرەکییەکان و ئەمریکا کە دەیانەوێت ئەو بابەتە وەک پاساوێک دژی عێراق بەکاربهێنن. 

 

ساعدی ئاماژەی بەوەش کردووە کە پشتگیری عەسائیب بۆ ئەم هەنگاوە بەو مەرجەیە کە دەوڵەت توانای پاراستنی ئاسایشی عێراقی لە وشکانیی و ئاسمان و دەریاوە هەبێت، هاوکات ڕوونیکردەوە کە گرووپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی بەشێکن لە دەستەی حەشدی شەعبی کە هێزێکی فەرمیی و پاڵپشتیکاری دەوڵەتە.