لەعەفرین سەرانە لەئاواره گەڕاوەکان وەردەگیرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 123 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەوتەی ئەو بنەماڵە کوردانەی کە بەم دواییانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی بلبلێ لە گوندەواری عەفرین، هەندێک کەس بە خراپ دەسەڵات و بەرپرسیارییە ئەمنییەکانیان بەکاردەهێنن و  تۆمەتبار دەکرێن بە سەرانەسەندن لە دانیشتووانی ناوچەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی فوڕات، چەکدارێک و هاوسەرەکەی بەسەر ماڵە کوردە گەڕاوەکاندا دەگەڕێن و سەرانەیان لێ دەستێنن، ئەمەش بە بیانووی دابینکردنی پاراستن و بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئەو دوو کەسە تۆمەتی بەردەوام دەدەنە پاڵ گەڕاوەکان، لەوانەش تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و داوای بڕە پارەیان لێ دەکەن لەژێر ناوی ڕەسمی پاراستندا.

 سەرچاوەکان دەشڵێن، ئەو بڕە پارەیەی لە خێزانەکان داوا دەکرێت لە نێوان ٥٠ بۆ ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکییە بۆ هەر تاکێک یان بنەماڵەیەک.