ئیسرائیل پلانی نوێی جەنگەكەی ڕاگەیاندو هۆشداری لەچۆڵكردنی چەند ناوچەیەك دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل، لەهۆشدارییەكی بەپەلەدا ڕایگەیاند، تەواوی ناوچەکانی باشوری ڕوباری زەهرانی لەباشوری لوبنان بوەتە ناوچەی جەنگ و داوای لەدانیشتووانی ئەو ناوچانە کرد دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.


ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل  لەهەژماری فەرمی ئێکس بڵاویکردەوە،"ئامۆژگاری دانیشتوانی باشوری لوبنان دەکەین، بەرەو باکوری ڕوباری زەهرانی کۆچ بکەن، چونکە تەواوی ئەو ناوچانەی دەکەونە باشوری ڕوبارەکەوە بەناوچەی شەڕو پێکدادان دادەنرێن."

لەکۆتایی ئاگادارییەکەیدا، سوپای ئیسرائیل داوای لەهاوڵاتیانی مەدەنی کردوە،  بۆ پاراستنی گیانیان، لەئەندامانی حزبوڵڵا، بنکەو دامەزراوە سەربازییەکان و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئەو حزبە دور بکەونەوەو جەختی كرۆدتەوە كەپلانەكەیان ئەمجارە فراوانەو چندین ناوچە نوێ بەئامانج دەگرن.

پێشتر سوپای ئیسرائیل تەنیا داوای چۆڵکردنی ناوچەکانی باشوری ڕوباری لیتانی کردبوو، بەڵام ئەمە یەکەمجارە فەرمانی چۆڵکردن تەواوی ناوچەکانی باشوری ڕوباری زەهرانی بگرێتەوە، کە پانتاییەکی زۆر فراوانتر لەخۆ دەگرێت.