شارپرێس:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیسرائیلی ئاگادار کردۆتەوە کە لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە، سەرجەم فڕۆکە سەربازییەکانی لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە نزیک تەلئەبیب دەکشێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی 12ی عیبری، لە چرکەساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران، پرۆسەی چۆڵکردنی فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ماوەی 72 کاتژمێردا جێبەجێ دەکرێت و فڕۆکەکان دەوازرێنەوە بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، لەگەڵ هێشتنەوەیان لە دۆخی ئامادەباشیدا بۆ گەڕانەوە ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەکان نوێ ببنەوە.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کەناڵەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن کە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا رەخنەی زۆر دەگیرێت بەهۆی چڕی بوونی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەکە.
ئەوەش هاتووە: میری ڕێگێڤ، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل لەپەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکومەت و وەزیری بەرگریی، داوای چۆڵکردنی بەپەلەی فڕۆکەی تێکەرەوەی سووتەمەنیی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەکە کردووە چونکە زیان بە چالاکییە مەدەنییەکان دەگەیەنن.