به‌تۆمه‌تێكى مەترسیدار دەسەڵاتی دادوەریی شه‌ش په‌رله‌مانتار دادگایى ده‌كات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

داواکاری گشتیی ئەنتاڵیا لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکات کە گوایە ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی لادراوی پارتی گەلی کۆماری (جه‌هه‌په‌)، پێش هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی ساڵی 2024 بەرتیلی وەرگرتوە.


ئەم لێکۆڵینەوەیە لەکاتێکدایە کە مشتومڕێکی توند لەسەر بڕیاری دادگا بۆ لادانی ئۆزال لەسەرکردایەتیی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن هەیە.

داواکاری گشتیی ئەنتاڵیا ڕایگەیاند، ڕێکاری نوێ گیراوەتەبەر سەبارەت بەدۆسیەی وەرگرتنی پارە بۆ دیاریکردنی كاندیدى سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەنتاڵیا لەهەڵبژاردنەکانی 2024دا.

لەم چوارچێوەیەدا، دۆسیەکە ڕەوانەی داواکاری گشتیی ئەنكەرە کراوە بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی تۆمەتبارکردن بە"بەرتیلخۆری"و "تاوانە ڕێکخراوەکان" دژی پەرلەمانتارانی پارتەکە، لەوانە ئۆزگور ئۆزال، وەلی ئەغبابا، عەلی ماهر بەشاریر، ئوموت ئەکدۆغان، مستەفا ئەردەم‌و جەودەت ئاری.

ئەم پێشهاتانە تەنها چەند ڕۆژێک دوای بڕیاری دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆنگرەی ساڵی 2023ی پارتەکەو لادانی ئۆزگور ئۆزال لەپۆستی سەرۆکایەتی دێت، کە به‌گوێره‌ى یاسای دادگاییکردنی تاوانکاریی تورکیا، لێکۆڵینەوە لەپەرلەمانتاران لەدەسەڵاتی داواکاری گشتیی ئەنكەرەدایە.