شارپرێس:
له‌كاتێكدا سه‌رنجی جیهان
له‌سه‌ر شه‌ڕی ئێران بوو، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی
ئه‌تۆمیى مه‌دەنی لەگەڵ سعودیە لەقۆناغی "پێداچونەوەی كۆتایی"دایە پێشئەوەی
بنێردرێت بۆ كۆنگرێس بۆ دەنگدان، به‌ڵام نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ئاشكرایكردوه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه گرەنتیى توندی تێدانییه بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی
چەكی ئه‌تۆمیى، ئه‌مه‌ش وایكردوه، ڕێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان ئیداره‌ی تره‌مپ‌و په‌رله‌مانتارانی
دژبه‌ردا په‌كبكه‌وێت.
دیموكراته‌كان داواده‌كه‌ن،
ده‌بێت ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم چاودێرییه‌كی زۆر فراوانتری هه‌بێت به‌سه‌ر
چالاكییه ئه‌تۆمیه‌كانى سعودیه‌وه، كه ئه‌مه له‌ڕه‌شنووسه‌كه‌دا نییه، هاوكات
محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه له‌ساڵی 2023دا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر
ئێران ببێته خاوەنی چه‌كی ئه‌تۆمیى، ئه‌وا سعودیه‌ش هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات،
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌یاسادانه‌ران داواده‌كه‌ن، سعودیە پابەندی "پێوەری زێڕین"
بێت (هاوشێوەی ئیمارات لە2009) كە پیتاندنی یۆرانیۆم‌و دوبارە چارەسەركردنەوەی سوتەمەنی
ئه‌تۆمیى قەدەغە دەكات بۆ ڕێگریی لەدروستكردنی چەك.
چاودێرانی سعودی پێیانوایه،
كۆسپه‌كانی ناو واشنتۆن نابنه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه، به‌ڵكو ته‌نها
كاتی جێبەجێكردنی دواده‌خه‌ن، عه‌بدولهادی عه‌مری (ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی
شورای سعودیه) ده‌ڵێت، گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان‌و شه‌ڕه‌كان كارناكه‌نه‌سه‌ر
ئامانجه‌كانی شانشینی سعودیه له‌م پڕۆژه‌یه‌دا.
لاى خۆیشیه‌وه خالد
باگرفی شیكەرەوەی سیاسیی پێیوایه، ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه حه‌ساسیه‌تی واشنتۆنیان
به‌رزكردوه‌ته‌وه، بۆیه ڕه‌نگه ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێش ناردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ
كۆنگرێس، چاوه‌ڕێی هێوربونه‌وه یان ئاشتییه‌كی هەمیشەیی بكات.
بڕیاره ڕێككه‌وتنه‌كه
تا مانگی ئەیلول بنێردرێت بۆ كۆنگرێس، كاتێك تره‌مپ واژۆی ده‌كات، كۆنگرێس 90 ڕۆژی
له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ تانه‌دان یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ڕه‌تینه‌كاته‌وه،
ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبەجێكردنەوەو ئه‌مریكا ته‌كنۆلۆژیای ئه‌تۆمیى
ده‌داته سعودیه، ئه‌گه‌ریش تره‌مپ بیه‌وێت به‌بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی خۆی تێپەڕی
بكات، كۆنگرێس ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی بڕینی بودجه‌وه په‌كی بخات.
