قالیباف: گەروی هورمز بەگوێرەی ڕێکخستنی ئێران نەبێت ناکرێتەوە

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کردو ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتەسەر وڵاتەکەی بەهەمانشێوە وەڵامدەدرێتەوە.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس ناوبراو جەختی لەوەکردوه‌تەوە، واشنتۆن هێشتا فێرنەبوە کە سەرەڕۆیی‌و پێشێلکردنی بەڵێنەکان بێ باج نابێت‌و جەختیکردەوە، ئەگەر هێرشبکەن، هێرشیاندەکرێتەسەرو زیاتر نوقمی کێشەکان دەبن.

سەبارەت بەگەروی هورمزیش، قالیباف ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ڕێڕەوە تەنها به‌گوێره‌ى ڕێکخستنەکانی ئێران دەکرێتەوە نەک بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکاوە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوەهاتن کە ئێران هێرشی بەرفراوانی کردەسەر چوار بنکەی سەربازیی گرنگی ئەمریکا لەکوه‌یت‌و بەحرەین، کە بریتیبون لە"عەریفجان"، "عەلی ئەلسالم"، "ئەلجوفەیر"و "شێخ عیسا"، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ گەورەترین دەستدرێژیی ئەمریکا بۆسەر خاکەکەی لەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان.

لەکۆتاییدا سوپای پاسداران هۆشداریدا کە هەر دەستدرێژییەکی نوێ، بازنەی هێرشەکانیان بۆسەر بنکەکانی دیكه‌ى ئەمریکا لەناوچەکەدا بەرفراوانتر دەکات.