ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی كۆبوونەوە

کوردستان

27 خولەک پێش ئێستا‌ 87 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ سێشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا، بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و زیاد عایش پارێزگاری دێرزۆر، لە كۆشكی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی و شاندی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە تێكەڵبوون لەگەڵ دامودەزگاكانی دەوڵەتی سوریا و هەنگاوەكانی قۆناغی داهاتوو كرا، بە ئامانجی بەهێزكردنی دەوڵەت و پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات كە  مەزڵوم عەبدی كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەڵوەشاندنەوەی وەك هێزێكی سەربازی سەربەخۆ ڕاگەیاند، ئەوەش دوای تەواوبوونی یەكخستنی هێزەكانی هەسەدە لە لیواكانی سوپای سوریادا. جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گواستنەوە بۆ قۆناغێكی نوێ دێت كە بە ئاشتی و سەقامگیری و بنیاتنانی سوریای نوێ تایبەتمەندە.