شارپرێس:
شاندی دەمپارتی لەدورگەی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبونەوە، کۆبونەوەکەش ماوەی پێنج کاتژمێری خایاندوە.
میدیای سەر بە پەکەکە بڵاویکردەوە، شاندەکەی ئیمڕاڵیی لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکهاتبوو، دوای دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان لە دورگەی ئیمڕاڵیی گەڕانەوە.
کۆبوونەوەکە پێنج کاتژمێری خایاندووە و چاوەڕوان دەکرێت لە بارەی کۆبوونەوەکەوە، شاندەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.