شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق لەمیانی
میوانداریکردنی لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراقهوه پهیامێكى لهبارهى
موچهى فهرمانبهرانهوه ڕاگهیاندو جهختیكردهوه، دابینکردنی موچەی فەرمانبەران
سەرەکیترین کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەیەتی لەکاتی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی
گشتیدا.
فالح سارى وەزیری دارایی
ڕونیکردەوە، کۆمەڵێک بڕگەو تەرخانکردنی دارایی هەن کە کاریگەریی بەردەوامیان لەسەر
ژیانی هاوڵاتیانو دامەزراوەکان هەیە (وەک یاساكانى تایبەت بەقەرز، مۆڵەتو شایستە
داراییەکان)؛ ئەم بڕگانە کاتێک پەسەندکردنی بودجە دوادەکەوێت، خۆکارانە ڕادەوەستنو
ئەمەش ڕەوتی ڕاپەڕاندنی کارەکان لەفەرمانگەکانی دەوڵەتدا پەکدەخات.
ساری پێشنیازیکرد کە ڕێکخستنی
ئەم بابەتانە لەچوارچێوەی یاسای سەربەخۆدا، دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی بەردەوامییانو
ڕێگریی دەکات لەدروستبونی لێکەوتەی نەرێنی لەکاتی دواکەوتنی بودجەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەی
بەردەوامە لەئامادەکردنی ڕەشنوسی بودجەی نوێ بەشێوازێک کە پابەندبونە بنەڕەتییەکانی
دەوڵەت جێبەجێبکات، لەسەروشیانەوە دابینکردنی موچە، بەجۆرێک کە هاوسەنگی لەنێوان پێداویستییەکانی
کۆمەڵگەو توانای دارایی ڕاستەقینەی وڵاتدا دروستبکات.
وهزیرى دارایی عێراق
ئەوەشیخستەڕوو، "ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر بنەمای دوو مۆدێلی هاوتەریب
دادەڕێژرێت کە ئەوانیش بودجەی بەرنامەو بەجێهێنان (ئەدای کار)و بودجەی بڕگەکان-ن؛
ئامانج لەمەش بەرزکردنەوەی کارایی خەرجییە گشتییەکان، ڕێکوپێکردنی تەرخانکردنە
داراییەکانو بەڕێوەبردنی لێهاتوانەی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەتە.
لەکۆتاییدا، وەزیرى
دارایى خوێندنەوەیەکی ڕاستەقینەی بۆ بارودۆخی دارایی ئێستا کردو جەختیکردەوە،
"دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەو ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لەبەندەرەکانی باشورەوە لەمانگی
ئاداری ڕابردوەوە، وامان لێدەکات بودجەیەک دابڕێژین کە پشت بەخەمڵاندنی یەکجار
وردو لێکۆڵینەوەی زانستیانە ببەستێت".
