له‌هورمز به‌موشه‌ك هێرشكرایه‌سه‌ر دوو كه‌شتى نه‌وتهه‌ڵگر

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی بەڕێوەبردنی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێکی پێگەیشتوە سەبارەت بەبەئامانجگرتنی كه‌شتیه‌كى نه‌وتهه‌ڵگر لەڕێگەی موشەکەوە لەگەروی هورمزدا، سوپاى پاسدارانیش ده‌ڵێت، "دوو كه‌شتیمان كردوه‌ته‌ ئامانج".


دەستە بەریتانییەکە ڕونیکردەوە، ڕوداوەکە لەدوری هه‌شت مایڵی دەریایی لەباکوری ڕۆژهەڵاتی بەندەری "لیما"ی عومان ڕویداوە؛ پاشئەوەی كه‌شتیه‌كه‌ ئاگادارکردنەوەی ناردوە کە به‌موشه‌ك هێرشیکراوەتەسەر.

به‌گوێره‌ى بەیاننامەو زانیارییە نوێیەکانی سوپای پاسداران، هێزەکانیان دوو کەشتیی نەوتهەڵگریان لەگەروی هورمزدا کردوەتە ئامانج کە یەکێکیان ناوی Kavomaleas بوەو ئاڵای ماڵتای پێوەبوە، ئێرانیش هۆکاری هێرشەکەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ئەو کەشتیانە هۆشدارییەکانی تارانیان پشتگوێخستوەو هەوڵیانداوە لەو ڕێڕەوە باشورییە (نەمانی قبوڵکراو لەلایەن ئێرانەوە) تێپەڕن کە هێزەکانی ئەمریکا پارێزگاری لێدەکەن، ئێران جەختدەکاتەوە، کۆنترۆڵی تەواوی گەروی هورمزی لەدەستدایەو دەبێت هەر کەشتییەک پێش تێپەڕبونی هاوئاهەنگی لەگەڵ تاراندا بکات.

هاوکات هێزەکانی ئەمریکا لەبەرامبەردا بۆ شەوی دەیەمین لەسەر یەک هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆسەر بنکە دەریایی‌و موشەکییەکانی سوپای پاسداران لەبەندەر عەباس، قشم‌و چابەهار چڕکردوەتەوە، بۆ پاراستنی ئازادیی گەشتوگوزاری دەریایی لەناوچەکەدا.

بەپەلە