شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنوسراوی فەرمی ڕایگەیاند، نرخی بەنزینی کوالیتی نۆرماڵی بازرگانی لەبەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت و دەڵێت، بەپێچەوانەوە بەنزینخانەكان سزا دەدرێن..
لەنوسراوەكەدا هاتوە، دوابه‌دوای نوسراومان ژماره (2364) له رێکه‌وتی 2026/7/2 که تایبه‌ته به‌رێگه پێدان به‌هاورده‌کردنی (به‌نزین) بۆ پارێزگاکانی هه‌رێم، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له‌بازاڕه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتییان، بڕیارماندا به:
یه‌که‌م: به‌نزینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان که به کوالیتی (نۆرماڵ) دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و نرخی فرۆشتن بریتییه له (750) حه‌فت سه‌د و په‌نجا دینار بۆ هه‌ر لیترێک، به هه‌مان رێکاری کارپێکراو به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌دات زۆرترین رێژه‌ی به‌نزین بخاته بازاڕ.
دووه‌م: نرخی فرۆشتنی به‌نزینی کوالیتی (نۆرماڵ)ی بازرگانی (تیجاری) له به‌نزینخانه‌کان نابێت له (850) هه‌شت سه‌د و په‌نجا دینار بۆ هه‌ر لیترێک زیاتر بێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌نزینخانه‌که دووچاری لێپێچینه‌وه ده‌بێت.