شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی
ئەمریکا رایگەیاند، دوێنێ شەممە، لەئەنجامی تەقینی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی
سەربازێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کوژرا.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی
ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" رۆژی 18ی تەمموز، لەکاتی پوچەڵکردنەوەی پاشماوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی سەربازێکمان لەهەرێمی کوردستان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بوەو لەئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەڕۆژی 17ی تەمموزداو لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە، 2 کارمەندی سەربازیی ئەمریکی لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا لەئوردن کوژراون، هەروەها گەڕان بەدوای 1 سەربازی دیکەدا بەردەوامە کە تا ئێستا لەڕیزی بێسەروشوێنبوواندایە.