نۆ پارتی سیاسی رۆژئاوای كوردستان هێرشەكانی سەر هەرێم سەركۆنە دەكەن

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نۆ پارتی سیاسی رۆژئاوای كوردستان هێرشكردنەسەر باشوری كوردستان و كردنەئامانجی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەركۆنە دەكەن.

لە راگەیەندراوێكدا هاوبەشدا نۆ پارت و لایەنی سیاسی رۆژئاوای كوردستان دەڵێن،"ئەم پێشهاتە سەربازییە تەنیا پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتییە و ئامانج لێی لەنێوبردنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردە".

دەشڵێن "داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەن كە سیستمی بەرگری لە هەرێمی كوردستان جێگیر بكەن بۆ پاراستن و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە".