شارپرێس:
فەرماندەیەکی سەربازی ئیسرائیلی هۆشداری دەدات لە
زیادبونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران و دەڵێت، ئەگەر دامەزراوەو شوێنە گرنگەکانی ئێران
بۆردومان بکرێت، رەنگە تاران وەک کاردانەوەیەک هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل
دەستپێبکاتەوە.
رۆژنامەی (مەعاریف)ی ئیسرائیلی لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازی
ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، هەر موشەکێک لە ناو خاکی ئێرانەوە بتەقێنرێت، بە
دڵنیاییەوە بە هەشت خولەک دەگاتە ئیسرائیل، بۆیە دەبێت سیستمی بەرگری ئیسرائیل
لەوپەڕی ئامادەباشیدابێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی ئەو پێشهاتانەی ئێستا هەن، ئێران
هیچ نییەتێکی نییە بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل و هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سنوردارن،
بەڵام ئەگەر ناوچە هەستیارەکان و دامەزراوەکانی وزەی ئێران بکرێنە ئامانج، بە
دڵنیاییەوە ئێرانیش خاکی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.