دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە 24 کاتژمێردا شەش هێرشی درۆنی کراوەتەسەر کۆیە و شارباژێر

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لەو ماوەیەدا شەش هێرشی درۆنی کراوەتەسەر کۆیە و شارباژێر، دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە.


دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" کاتژمێر 12:35 خولەک بۆ کاتژمێر 14:00ی ڕۆژی دوشەممە 27ى 7ى 2027 بە پێنج درۆن هێرشکرایەسەر شاری کۆیە و دەوروبەری ".

ئەوەشیخستەڕوو، کاتژمێر 5:20 خولەکی ڕۆژی سێشەممە 28ى 7ى 2027 بە درۆنێک هێرشکرایەسەر ناوچەی شارباژێر.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیدەگەیەنێت، لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.