شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری توانییان دوو تیرۆریستی داعش داواکراو بەپێی ماددەی4 تیرۆر کە لەسنوری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو، دەستگیر بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی تاوان و بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە هەردوو تیرۆریست لەڕۆژی 2026/7/28 ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران.