‌لە‌هێرشێکی چەکداریدا دوو شەڕڤان شەهیدبون

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە گوندی تەویل حەرب لە سنوری قامیشلۆ هێرشێکی چەکداری کرایەسەر خاڵێکی سەربازی و دوو شەڕڤان شەهیدبون و دوانی دیکەش برینداربون.

هەڵزوار میتانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازیی ناوچەی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، چەکدارەکان خاڵێکی سەربازیی "لیوای قامیشلۆ"یان کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو شەڕڤان گیانیان لەدەستدا و دوو شەڕڤانی دیکەش برینداربون.

ئەوەشیخستەڕوو، گروپێکی لە یاسادەرچوو هێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەلایەن شەڕڤانانەوە بەرپەرچدراونەتەوە، ئێستاش گەڕان و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بەردەوامیی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو خاڵەی هێرشی كراوەتە سەر لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدەیە كە ئێستا سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریان.

دوێنێ دووشەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان، ئاوارەکانی سەرێکانی لەلایەن عەرەبە هاوردەکان هێرشیان کرایە سەر و پەلاماری ئۆتۆمبێلەکانیان درا.