شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا بە توندی ڕەخنەی لە ڕێبازی ئێران لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا گرت.
ترەمپ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئێرانییەكانی بە "دانوستاندنكارێكی زۆر فێڵباز" وەسفكرد، چونكە ئەوان بە شتێك ڕازین، دواتر دەچنە دەرەوە و بە ڕۆژنامەكان دەڵێن هەرگیز بەو شتە ڕازی نەبوون.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دەتوانین بە سادەیی بەم شێوەیە بەردەوام بین و ئەوان شكست دەهێنن.
ناوبراو باسی لەوە كرد كە "دۆخەكە زۆر خراپە لە ئێران كە هەڵاوسان گەیشتووەتە ٣٠٠% و تمەنەكەیان بێ بەهایە".
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ئێران مووچەی سەربازەكان نادات و دۆخی ئابوریی ئەو وڵاتە ئاڵۆزە. واشنتۆن بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، فشاری ئابوری زیاتر دەكات.