تاران ڕەتیدەکاتەوە چاوپێکەوتن یان دانوستان لەگەڵ واشنتۆن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست ئەنجامدرابێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی ڕایگەیاند، هیچ جۆرە گفتوگۆو دانوستانێک لەنێوان ئێران‌و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا نەکراوە سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی ئێستا.


ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز وتویه‌تى، "لەڕوانگەی تارانەوە، ئەم ڕێککەوتنە هیچ واده‌یه‌كى فەرمی‌و دەستپێکێکی دیاریکراوی نەبوە، بۆیە لەبنەڕەتدا شتێک نییە ناوی درێژکردنەوەى ئاگربه‌ست بێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، ناوەندە دیپلۆماسییەکانیش شایەتی هیچ چاوپێکەوتنێک نەبون لەسەر ئەم بابەتە‌و نەبونی کاتێکی دیاریکراویش بۆ دەستپێکردنی ڕێککەوتنەکە، واتای نەبونی بنه‌مایەکی کاتییە بۆ نوێکردنەوە یان درێژکردنەوەی ئاگربه‌ست.